عێراق 10 کەشتیی بازرگانیی گەورە دروستدەکات

KNN : Kurdish News Network
02:47 - 23/07/2024
عێراق
+
-

عێراق هەشت کەشتیی بازرگانیی گەورە دروستدەکات وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەش ڕایدەگەیەنێت: کەشتییەکان بۆ گواستنەوەی سەردانیکەران لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەدا بەکاردێن.

 

هەواڵ:KNNC

 

مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت: وڵاتەکە لە هەنگاوی گەشەپێدانی گواستنەوەی دەریایی دایە بە کڕین و دروستکردنی کەشتی و بەلەمی بازرگانیی نوێ، لەو چوارچێوەیەشدا ساڵی داهاتو، هەشت کەشتی گەورە لە کۆى 10 کەشتی نوێی بازرگانیی دروستدەکرێن.

وتیشی: لەگەڵ کۆمپانیا دەریاییەکانی بەحرەیندا گریبەستیان بۆ کڕینی 30 بەلەمی گەشتیاریی قەبارە جیاواز کردوە، کە وەک تاکسی لەنێو ئاوەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێدا بەکاردێن.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا وەزارەتەکە خاوەنی شەش کەشتی بازرگانییە و ساڵی داهاتو ژمارەکە دەبێتە 16 کەشتیی، کە زۆرینەیان لە بەسڕە دەبن ئاسانکاریی بۆ هاتوچۆی گەشتیارە ئاینییەکان دەکەن کە لە ئێرانەوە دێن.

202 جار خوێندراوەتەوە