لەهێرشێكی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە پاڵپشتیی هێزەکانی ئەمەریکا لە کەرکوک
پێنج ئەندامی داعشیان بەئامانج گرتوە.
هەواڵ: (KNNC)
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریکا بڵاویكردەوە؛ لە رۆژی (31ـی 1ـی
2025) بەئاڵپشتی هێزەكانی ناوەند هێزە ئەمنییەکانی
عێراق توانیان هێرشی ئاسمانی ورد لە کەرکوک ئەنجام بدەن، لە ئەنجامدا توانیویانە
پێنج ئەندامی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بكوژن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، دوای ئەنجامدانی هێرشەکە هێزەكانی ئەمەریكا و عێراق
گەیشتونەتە شوێنەكە و چەندین پشتێنی تەقەمەنی و کەرەستە جەنگی دیکەیان دۆزیوەتەوە.
پێشتریش، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاندبو: لەسەر بنەمای زانیاری ورد و بەبەكارهێنانی
فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق هێرشێكیان بۆسەر حەشارگەیەكی ئەندامانی
رێكخراوی تیرۆرسیتی ئەنجامداوە كەتیایدا والی كەركوك و شەش ئەندامی دیكەی
رێكخراوەكەیان كوشتوە.
55 جار خوێندراوەتەوە