ئەنجومەنی باڵای دادوەری: دادگاکان پابەندن بە جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی

KNN : Kurdish News Network
02:44 - 05/02/2025
عێراق
+
-

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی راگەیاند و جەختیکردەوە، پێویستە دادگاکان پابەندبن بە جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، دادگاکان پابەندن بە جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رۆژی (21/1/2025) دەنگی لەسەرداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ماددەی (129)ـی دەستور راگرتنی جێبەجێکردنی یاساکان قەدەغەدەکات بەمەرجێک بڕیاری کۆتایی دەرنەچوبێت کە بە نادەستوری بزانێت.

 

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق راشیگەیاندوە، جێبەجێکردنی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی بەپێی دەقەکان و ئەو رێنماییانە جێبەجێدەکرێت کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە دەرچوە.

 

جەختیشدەکاتەوە، ناکرێت یاساکانی باری کەسێتی و موڵک و ماڵ تانەیان لێبدرێت، پێش ئەوەی لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوبکرێنەوە.

114 جار خوێندراوەتەوە