باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە بەغداد ئیدانەى هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر دەکات

KNN : Kurdish News Network
11:32 - 04/02/2025
عێراق
+
-

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات لێپرسینەوە لەوانە بکات کە هێرشیان کردە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە پێگەی ئێکس بڵاویکردەوە، سەرکۆنەی هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەن کە لە دوی ئەم مانگە ئەنجامدرا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی هێرشەکە بکات.

 

ڕۆژی 2 ئەم مانگە، هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ هێرشەکە بە درۆن ئەنجامدرا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، هیچ زیان بە کێڵگەکە و کۆمپانیای دانە غاز نەگەیشتوە.

44 جار خوێندراوەتەوە