چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی بڕیارەکەی دادگای
فیدراڵی بۆ راگرتنی ئەو سێ یاسایە دەکات کە 21ى مانگى
رابردو لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق پەسەند کران و جەختیش لە پابەندبون
بە رێککەوتنە سیاسییەکان دەکاتەوە.
هەواڵ:KNNC
چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەنراوێکدا ئەوەى ئاشکرا
کردوە کە پشتیوانى بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکەن بۆ راگرتنی
جێبەجێکردنی یاساکانی هەمواریی باری کەسیی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ و لێبوردنی
گشتیی، کە 21ی مانگی رابردوی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا تێپەڕێنران، چونکە پەسەندکردنی
سێ یاسا پێکەوە و بەبێ ئامادەبونی رێژەى یاسایى ئەندامان پێشهاتێکی مەترسیدار و
پێشێلێکی زەقی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆیە.
راشیانگەیاندوە: گرتنەبەرى ئەو رێکارە، مافێکی
دەستوری دادگایە و رێڕەوێکی یاساییە لە ناو پڕۆسەی دیموکراسیدا.
چوارچێوەى هەماهەنگى جەختیشی لە پابەندبون
بە کارنامەی حکومەت و رێککەوتنە سیاسییەکان و رێزگرتن لە دەسەڵاتی
دادوەریی و جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان کردوەتەوە، لەپێناو حکومڕانیەکی راست
و کۆتاییهێنان بە ناکۆکی هێز و پێکهاتە جیاوازەکان.
36 جار خوێندراوەتەوە