چەند سود و زیانێکی خواردنی جگەر لەسەر تەندروستی

KNN : Kurdish News Network
08:51 - 02/08/2024
تەندروستی
+
-

جگەر بە خۆراکێکی تەندروست دادەنرێت کە چەندین سودی تێدایە، بەڵام خواردنی جگەری خاو کاریگەری لەسەر جەستەی مرۆڤ دادەنێت.

 

تەندروستی:KNNC

 

بەپێی بابەتێک کە ماڵپەڕی(ئەتیب تەبخە) بڵاویکردوەتەوە، خواردنی جگە سودێکی ئێجگار زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی جگەری خاو هێشتا بابەتی مشتومڕە، چونکە بۆچونەکان لەسەر سود و مەترسییەکانی دابەشبون.

 


سودەکانی جگەر:

 

 

جەستە بە ماددە خۆراکیەکان بارگاوی دەکاتەوە

 

چەندین مادەی خۆراکی تێدایە وەک ڤیتامین و کانزا و پرۆتین و فۆلیک ئەسید و ئاسن.

 

چەندین پێکهاتەی تێدایە کە یارمەتی بەرەوپێشبردن و پاراستنی تەندروستی جگەر دەدات.

 

پرۆسەی هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان بۆ جەستە ئاسان دەکات، هەروەها خواردنی جگەر یارمەتی هەرسکردنی چەوریەکان دەدات.

 

یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش دەدات و بەمەش ڕێگری لە زۆرێک لە نەخۆشیەکان دەکات.

 

ئەو ماددە خۆراکیانەی کە لە جگەردا بەردەستن یارمەتی تەندروستی پێست و قژ و نینۆک دەدەن.

 

زیانەکانی خواردنی جگەر:

 

 ژەهراوی بون بە خۆراک: جگەر وەک هەمو خۆراکە خاوەکان ڕەنگە ببێتە هۆی هەستکردن بە ژەهراویبوون چونکە بەکتریا و مشەخۆری تێدایە، بۆیە دەبێت دڵنیابیت لەوەی ئەو جگەر-ەی دەیخۆیت پشکنینی تەواوی بۆ کرابێت.
رەنگە جگەر هەندێک مادەی ژەهراوی تێدابێت، کە دەبێتە هۆی توشبون بە بەکتریای سالمۆنێلا.

 

هەروەها، خواردنی جگەری خاو لەوانەیە ببێتە هۆی هەندێک کاریگەری لاوەکی وەک سکچون و ڕشانەوە و ئازاری گەدە و سکچون.

1241 جار خوێندراوەتەوە