بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند کە تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە و دانیان ناوە بە تاوانەکانیان.
هەواڵ: KNNC
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەکی ناحیەی سیتەک پێنج کەس دەستگیرکراوە کە تاوانی دزییان ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و 20 تاوانی دیکەی دزیکردنیان لە سنوری ناحیەی ستیەک و چەند شوێنێکی تری سلێمانی ئەنجامداوە.
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلکیشدا کە تاوانیان پێ ئەنجامداوە.
ئەوەش هاتوە، لە ئێستادا بەپێی بریاری دادوەر پێنج لەو تۆمەتبارانە بە پێی ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عێراقی راگیراون و پەراوی یاساییان بۆ کراوەتەوە.
165 جار خوێندراوەتەوە