كەشناسێك كاتی كۆتایی هاتنی گەرما ئاشكرا
دەكات و رایدەگەیەنێت: بەراورد بە ساڵی رابردو ئەمساڵ زوتر وەرزی سەرما
دەستپێدەكات.
هەواڵ: (KNNC)
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای بواری كه‌شناسی بڵاویكردوەتەوە؛
هه‌رچه‌ند چه‌ند شه‌پۆلی گه‌رمای كورت خایه‌نی تاڕاده‌یه‌ك به‌تین له‌م مانگه‌دا (ئاب)
به‌تایبه‌ت له‌ناو چله‌دا ماون، به‌ڵام لە نیوه‌ی دوه‌می مانگەكەدا لە (ناوه‌ڕاست
بۆكۆتایی) ئه‌م مانگه گەرما هێورتر ده‌بێتەوە، ئەوەش بەراورد بە نیوه‌ی یه‌كه‌می
مانگی هه‌شتی تا ناوه‌ڕاستی مانگه‌كه له‌مانگی (ئاب/8)ـی ساڵی رابردو كه‌مێك گەرماكەی
كه‌متر ده‌بێت.
رونیكردوەتەوە؛ له‌كۆتایی ئه‌م مانگه و سه‌ره‌تای مانگی
(9-ئه‌یلول) یه‌كه‌م قۆناغی كشانه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌رمای هاوینی ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات،
له قۆناغه‌كانی دیكه‌دا به‌شێوه‌ی به‌رچاوتر پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن، به‌و شێوه‌یه
كۆتایی به شه‌پۆله گهرماكانی هاوین دێت.
شاڵاو هیدایەت، شاره‌زای بواری كه‌شناسی ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە، ئه‌مساڵ زوتر له‌ساڵی رابردو كەشوهەوا فێنكتر ده‌كات و وه‌رزی سه‌رما
زوتر دێت.
1910 جار خوێندراوەتەوە