نەرمین مەعروف: لە دوو رۆژی داهاتو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
02:20 - 13/08/2024
کوردستان
+
-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: وەزیری دارایی بەڵێنیدا كەلە دو رۆژی داهاتودا موچەی فەرمانبەرانی مەدەنی رەوانە بكات.


هەواڵ:(KNNC)


نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (کەی ئێن ئێن)ـی راگەیاند: لە کۆبونەوەی لیژنەکەیان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە لە دوو رۆژی داهاتو موچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

سەبارەت بە موچەی هێزە ئەمنییەکانیش ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، بۆ رەوانەكردنی موچەی وەزارەتە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان،  پێویستی بە رەزامەندی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقە.


لای خۆشییەوە، خەلیل دۆسکی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (KNN)ـی رایگەیاند: ئەو موچەیەی دێت بۆ فەرمانبەرانی مەدەنییە.

هاوكات د. جەمال كۆچەر، ئەندامی ئەنجومەەنی نوێنەرانی عێراق بە (KNN)ـی راگەیاند: تەنها وردبینی لە هەشت هەزار ئەندام لە هێزە ئەمنییەكانی كردوە و هەرێم ناوی تەواوی هێزە ئەمنییەكانی نەناردوە بۆ بەغداد.


ئەندامەكەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەپێی بەڵێنەكەی وەزیری دارایی عێراق بێت، تا كۆتای هەفتە بەغداد موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات.

1152 جار خوێندراوەتەوە