وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای لە زانکۆ حکومیەکان كردوە كە بەمەبەستی
وەرگرتنی كۆد بۆ دامەزراندنیان، ناوی
سەرجەم دەرچوان لە بەشەکانی پزیشکی و تەندروستیی بۆ ساڵی (2023-2024) بۆ رەوانە بکەن.
هەواڵ: (KNNC)
بەمەبەستی وەرگرتنی كۆد بۆ دامەزراندنیان، وەزارەتی خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستی بەنوسراوی ژمارە (14723) لە (2024/8/8) داوای لە زانکۆ
حکومیەکانی ھەرێم كردوە كە ناوی سەرجەم دەرچوان لە بەشەکانی پزیشکی و تەندروستی بۆ
ساڵی (2024-2023) بۆ بەغداد رەوانە بکەن.
نوسراوەكە ئاماژەی
بۆ ئەوەشكردوە، لەماوەی پێنج رۆژی كاركردن ژمارەی كۆی گشتی دەرچوان لەبەشە پزیشكی
و تەندروتسییەكان بەزمانی عەرەبی، بە فایلی ئێكسڵ (Excel) و لەسەر (CD) بەگوێرەی
خشتەی دیاریكراو بۆرەوانە بكەن.
1833 جار خوێندراوەتەوە