ئاماری سلێمانی: شایستە داراییەكانی كارمەندانی پرۆسەی سەرژمێری دابەشدەكرێت

KNN : Kurdish News Network
03:41 - 15/01/2025
کوردستان
+
-

هەفتەی داهاتو کارمەندانی بەشدار بوی مەیدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان شایستە داراییەكانیان وەردەگرن.


هەواڵ: (KNNC)


بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی بڵاویكردەوە؛ رۆژی دوشەممە (2025/1/20) شایستە داراییەکانی کارمەندانی بەشدار بوی مەیدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بۆ ساڵی (2024) دابەشدەكرێت.


رونیكردوەتەوە، لە رێگەی لیژنەی دابەشکردنی موچەوە، لە تەواوی قەزاکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستدەکرێت بە پێدانی موچە و میوانداری بەشداربونی خولەکان.


ئەوەیخستوەتەڕو، موچەی مانگێک لە (250) هەزار دینار پێكهاتوە، بەڵام بڕی دو هەزار دیناری وەك روسومان لێبڕینی هەیە و دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغداد، هەروەها بژمێرەكە بڕی (80) هەزار دینار شایستەی بەشداریكردنی هەشت رۆژی خولەكانی راهینانیش وەردەگرێت.


بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکان, دەبێت کەسی وەرگر؛ ئەستۆپاکی پێدانەوەی تابلێت و کۆپی پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆی بهێنێت و پێویستیشە كەسی وەرگری شایستەكە خۆی ئامادەبێت.

148 جار خوێندراوەتەوە