وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت: بەغداد تەنها لە (48%)ـی
شایستە دارییەكانی هەرێمی لە پشكی بودجەی ساڵی (2024) بە (52) گوژمە ناردوە.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە؛
بەپێی پێداچونەوەی هەژمار (كشف حساب)ـی بانكی وەزارەت لە بانكی ناوەندی عێراق لقی
هەرێم/هەولێر لە (1/1 بۆ 31/12/2024) وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لەكۆی (20)
ترلیۆن و (910) ملیار و (463) ملیۆن و (950) هەزار دینار تەنها (10) ترلیۆن و (26)
ملیار و (883) ملیۆن و (544) هەزار (589) دینار كە بەرێژەیی دەكاتە لە (48%)ـی
شایستە دارییەكانی هەرێم لەیاسای بودجەی عێراق ناردوە.
رونیكردوەتەوە، ئەو بڕە پارەی ئاماژەی پێكراوە بەشێوەی پچڕپچڕ
و بە(52) گوژمە لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە رەوانەی هەرێم كراوە.
وەزارەتی دارایی هەرێم راشیگەیاندوە: وەزارەتی دارایی فیدراڵ
لە خەرجی بەكارخستن و وەبەرهێنان یەك دیناری بۆ هەرێمی كوردستان نەناردوە و ئەو
پارەشی كە تەمویلی كردوە تەنها بۆ موچە بوە، كە لەتێكڕایی ساڵەكەدا بەنزیكەیی
دەكاتە موچەی (10) مانگی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
142 جار خوێندراوەتەوە