فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا كۆمەڵكوژییان لەبەنداوی تشرین ئەنجامدا

KNN : Kurdish News Network
05:30 - 15/01/2025
کوردستان
+
-

جارێكی دیكە توركیا و چەكدارە نزیكەكانی بۆردومانی بەنداوی تشرینیان كرد و ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێکی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا و گروپە چەكدارە نزیكەكانی، تۆپبارانی بەنداوی تشرینی كرد و بەهۆیەوە ژمارەیەك پاسەوان و هاوڵاتی مەدەنی شەهید وبرینداربون.


بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا و هێرشەكانی گروپە چەكدارەكانی نزیك ئەو وڵاتە بۆسەر بەنداوی تشرین، بوەتە هۆی دروستبونی كۆمەڵكوژی لەنێو ئەو پاسەوانان و هاوڵاێتییانەی بۆ پارێزگاری كردن لە بەنداوەكە لەئەركدابون، كەتا ئێستا ئاماری قوربانیان دیارینییە.


ئەمرۆ سوپای توركیا و چەكدارەكانی ئەو وڵاتەیە، دوجار هێرشی چڕیان كردوەتە سەر رۆئاوای كوردستان، لە هێرشەكەیاندا بۆ سەر كاروانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنی، پێنج شەهید و زیاتر لە برینداربونی (10) كەسی دیكەی لێكەوتەوە.

421 جار خوێندراوەتەوە