دوای ململانێنی
لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە سڤین گۆران ئیریكسۆنی راهێنەری نەوەی ئاڵتونی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا
كۆچی دوایی كرد.
وەرزش:KNNC
خێزان و بنەماڵەی
سڤین گۆران ئیریكسۆن كۆچی دوایی راهێنەرە سویدیەكەیان لە تەمەنی 76 ساڵیدا ڕاگەیاند.
ئیریسكۆن لە سەرەتای
ئەمساڵدا هەواڵی توشبونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی پەنكریاس بڵاوكردەوە و ئەوکات
رایگەیاند، ماوەی كەمتر لە ساڵێكی ماوە لە ژیاندا.
لەكۆتایشدا
راهێنەرەكەی پێشوی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا كۆچی دوایی كرد و لە مانگی پێنجی ئەمساڵیشدا
ئاواتەكەی لە یارییەكی خێرخوازیدا هاتەدی و لە تەنهاا یارییەكدا راهێنەرایەتی یانەی
لیڤەرپوڵی ئینگلیزی كرد.
ئیریكسۆن راهێنەرایەتی
بۆ چەند یانەیەكی دیاری ئەوروپا بە وێنەی لیستەرسیتی و بەنفیكاو فیۆرەنتینا كردوەو
جگە لە ئینگلتەراش كاری لەگەڵ هەڵبژاردەكانی مەكسیك و كۆتدیڤوار كردوەو كۆتا وێستگەی
راهێنەرایەتی لە ساڵی كۆتاییەكانی ساڵی 2018و سەرەتاكانی 2019 لە هەڵبژاردەی فیلیپنیدا
بوە.
143 جار خوێندراوەتەوە