تورکیا بە فرۆکەی
بێ فرۆکەوان لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی
کرد و بەهۆیەوە دایکێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا.
هەواڵ:KNNC
نیوەرۆی ئەمرۆ، فڕۆکە
بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە گەڕەکی عەنتەرییەی رۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکیان
کرد و لە ئەنجامدا ژنێک بە ناوی خالیدە محەمەد شەریف تەمەن 45
ساڵ و کوڕەکەی بە ناوی عەدنان سلێمان کە تەمەنی 23 ساڵە
گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری کەی
ئێن ئێن لە رۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆردومان کراوە دایک
و کوڕەکەی تێدا بوە و بە تەواوی سوتاوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری
شارستانییەوە ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە.
304 جار خوێندراوەتەوە