مەمفیس دیپای هێرشبەری
هۆڵەندی ئێستا بێ یانەیە، بەڵام رەنگە لە رێگەی یانەی سێڤییا لەخولی ئیسپانیادا بەردەوامبێت.
وەرزش:KNNC
لەم هاوینەدا ئەتلەتیكۆ
مەدرید و مەمفیس دیپای كۆتاییان بە پەیوەندییەكانی نێوانیان هێنا، بەجۆرێك یانەكەی
شاری مەدرید گرێبەستی هێرشبەرە هۆڵەندییەكەی هەڵوەشاندەوە.
لە ئێستاشدا دیپای یاریزانێكی
سەربەستە و دەتوانێت بەبێبەرامبەر روبكاتە هەر یانەیەك خۆی دیاریبكات.
بەپێی نوێترین زانیارییەكانیش
لەسەر داهاتوی یاریكردنی دیپای، یانەی سێڤییا كە یانەیەكی لالیگایە یاریزانە هۆڵەندییەكە
كردوە بەئامانجی خۆی و دەیەوێت لە ماوەیەكی نزیكدا درێسەكەی بكاتەبەری مەمفیس دیپای.
سەرچاوەكان ئاشكرایان
كردوە، دیپای خواستی یاریكردنی لە لالیگادا هەیە و دەیەوێت كاروانە وەرزشیەكەی لەو
خولەدا بەردەوامی پێبدات.
دیپای هاوێنێكی ناخۆشی
بەرێكرد، چونكە گرێبەستەكەی لەلایەن ئەتلەتیكۆ مەدرید هەڵوەشێندرایەوەو بۆ بەشداریكردنی
لەخولی نەتەوەكانی ئەوروپاش بانگهێشت نەكرا.
144 جار خوێندراوەتەوە