پۆلیسی سلێمانی دەڵێت:
کەسێکیان دەستگیرکردوە بە ناوی دامەزراندنەوە فێڵی لە هاوڵاتییان کردوە.
هەواڵ:KNNN
لە راگەیەنراوێکدا پۆلیسی
سلێمانی بڵاویکردەوە، زانیارییان پێگەیشتوە لەبارەی تۆمەتبارێک کە بەناوی
دامەزارندنەوە فێڵی لە هاوڵاتیان کردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
تۆمەتبارەکە بە ناوی دامەرزاندنەوە بڕی 350 ملیۆن دیناری لە هاوڵاتیان وەرگرتوە،
دوای لێکۆڵینەوە و بەدوداچون توانرەوە لەلایەن تیمەکانی بنکەی پۆلیسی چوارچراوە بدۆزرێتەوە
و دەستگیربکرێت.
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت:
تۆمەتبارەکە لە دایكبوی 1985 و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لە هەریەك لە بنكەكانی
پۆلیسی (بەكرەجۆ، سەرا، ئەزمەر و هەواری شار )فەرمانی گرتنی هەیە .
460 جار خوێندراوەتەوە