بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، لەمانگی ئابدا، لەهەر )24( کاتژمێرێكدا
هەزار و (200) چارەخواز نەخۆشخانەی شاریان کردوە، هەر لەو ماوەیشەدا (50) نەشتەرگەری
ئەنجامدراوە.
هەواڵ: (KNNC)
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە؛ لە مانگی رابردو (36)
هەزار و (287) نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردوە، لەو ژمارەیە (27) هەزار و (847) كەسیان سەردانی
بەشی فریاكەوتن، حەوت هەزار و (328) كەسی دیكەیان سەردانی بەشی ئۆپی دی، هەزار و (35)
كەس سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ
كراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە لە (1 بۆ 31ـی ئابی 2024) حەزت هەزار و (300) نەخۆش
داخڵی نەخۆشخانەی شار كراون كە لەو ژمارەیە دو هەزار و (370) نەخۆشیان لەبەشی فریاكەوتن،
هەزار و نۆ كەس لە بەشی گورچیلەی دەستكرد، هەزار و (154) نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری،
حەوت سەد و (81) نەخۆش لەبەشی هەناوی و شەش سەد و (69) نەخۆشی دیكە لەبەشی شكاوی
داخڵی نەخۆشخانەكە بون.
تەندروستی سلێمانی راشیگەیاندوە: لەو ماوەیەدا و لە نەخۆشخانەی شار هەزار و
(622) نەشتەرگەری جۆراوجۆر، (119) نەشتەرگەری قەستەرە، (86) نەشتەرگەری شەبەكە و
باڵۆن و (111) نەشتەگەری بۆ منداڵان ئەنجام دراوە لەگەڵ ئەنجامدانی (95) هەزار و (454)
شیكاری تاقیگەیی، دو هەزار و (136) هێڵكاری دڵ، شەش هەزار و (928) تیشك، حەوت
هەزار و (228) سۆنەر چوار سەد و (65) ئیكۆ و حەوت سەد و (99) چارەسەری دیكە
بیشێكەس بە چارەخوازان پیشكەش كراوە.
207 جار خوێندراوەتەوە