لەسنوری پارێزگای كەركوك بۆمبێكی چێنراو بەبەڕێوەبەری بەشی
هەواڵگریدا دەتەقێتەوە و دو ئەفسەری سوپای عێراق گیان لەدەستدەدەن.
هەواڵ: (KNNC)
پەیامنێری (كەی ئێن ئێن) رایگەیاند: لە روداوێكی تەقینەوەدا لە
گوندی عەلەغێر لە سنوری كەركوك، دو ئەفسەری بەشی هەواڵگری فیرقەی (8)ـی سوپای
عێراق گیانیان لەدەستدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: تەقینەوەی بۆمبێکی چینراوبوە و بەبەرێوبەری
بەشی هەواڵگری فیرقەی (8)ـی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە موقەدەم لەیس
حەیالی و ئەفسەرێكی دیكە كە تا ئێستا ناسنامەكەی ئاشكرا نەكراوە گیانیان لە
دەستداوە.
راشیگەیاند: چەند كەسێكی دیكە لە ئەندامانی سوپای عێراق كەلە
ئۆپراسیۆنی كێوماڵكردنی ئەندامانی داعش، بەشداربون برینداربون، بەڵام تا ئێستا
زانیاری تەواو لەسەر ژمارەیان بڵاونەكراوەتەوە.
414 جار خوێندراوەتەوە