ئاسایشی هەولێر چوار
بازرگانی بیانی دەستگیر دەكات كە بەنیازبون بڕی (14) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری
كریستاڵ هاوردەی هەرێم بكەن.
هەواڵ: (KNNC)
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ئاسایش/هەولێر بڵاویكردەوە؛ دوای بەدواداچون و
كۆكردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، تیمەكانیان
توانیویانە باندێك دەستگیربكەن كە بڕی (14) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵیان
پێبوە.
ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە، باندەكە لە چوار بازرگانی مەترسیدار پێكهاتبون كە بیانین و بەنیازبون
بڕی (14) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەنێو تایەی بارهەڵگرێك بەشێوازێکی زۆر ورد حەشار
بدەن و بەنیازبون بیهێننە ناو هەرێم.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ئاسایش/هەولێر راشیگەیاندوە:دوای دەستگیركردنیان
تۆمەتبارەکان رادەستی یاسا کراون، كە بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان
و کارتێکەرە ئەقڵییەکان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
313 جار خوێندراوەتەوە