دو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان بە 78
کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە لە بازگەی هیران دەستگیرکران کە ویستویانە
ماددەکان بۆ هەولێر و دهۆک بگوازنەوە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە
بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: لە چەند رۆژی رابردو لەدو چالاکییدا
بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی بازگەکان لە لەبازگەی (هیران) دەستیان گرتوە بەسەر
78 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا کە یەکەمییان بڕی 73 کیلۆ
بوە لەنێو ئوتۆمبێلێکی بارهەڵگردا و دوەمیشیان بڕی پێنج کیلۆگرام بوە کە لەنێو
ئوتۆمبێلێکی تایبەتدا شاردرابویەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە لە هەردو چالاکیەکەدا دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان
دەستگیر کراون کە هەوڵیانداوە ماددەکان بۆ هەولێر و دهۆک بگوازنەوە.
ئەوەشخراوەتەڕو لە دادگا دۆسیە بۆ تاوانەکە
کراوەتەوە و تاوانباران بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە
ئەقڵیەکان روبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.
183 جار خوێندراوەتەوە