ئەمڕۆ بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناڵی ئینگلیزدا ژێرئاوکەوت
و لە ئاکامدا ژمارەیەک کۆچبەر خنکان و لەنێویشیاندا گەنجێکی کورد هەیە.
هەواڵ:KNNC
رەنج پشدەرى، چالاکوان بڵاویکردوەتەوە؛ دوایئەوەی
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 8 کۆچبەر لە رێگای ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنکان، لەئێستادا
ناسنامەی یەکێک لەو قوربانیانە ئاشکراکراوە کە ئەویش گەنجێکی لەدایکبوی ساڵی 2000
بە ناوی (دیاری کامەران محەمەد) کە خەڵکی شارۆچکەی دەربەندیخانە لە پارێزگای سلێمانی.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە بەلەمەکە لە سەر
لە ئێوارەدا بەرە و بەریتانیا رۆیشتوە و لە نزیک کەناراوەکانی فەرەنسا نوقمبوە، بە
وتەی بەرپرسانی فەرەنساش، تەنها رۆژی شەممە و هەینی 200 کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز
رزگارکراون.
ئەمە لەکاتێکدایە سەرەتای ئەم مانگە بەلەمێکی کۆچبەران
لە کەناڵی ئینگلیز نوقمبو، تیایدا 12 کەس گیانیانلەدەستدا ئەوەش زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانی
کۆچبەران بو لە کەناڵەکە، بەشێوەیەکى گشتیىش لە ئەمساڵدا 37 کەس لە کاتى هەوڵی پەڕینەوەیان
بۆ بەریتانیا لە کەناڵی ئینگلیز گیانیانلەدەستداوە.
1487 جار خوێندراوەتەوە