سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە کەی ئێن
ئێنی ڕاگەیاند: بۆ لیستی موچەی مانگی هەشت، تێبینیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق،
جێبەجێ کراون، سەرۆکی دیوانیش دەڵێت: هەفتەی داهاتو شاندێکیان لیستەکە دەبەن
بۆ بەغداد و لەگەڵیدا داوای موچەی مانگی ئەم مانگەش دەکەن.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بە کەی ئێن ئێنی
وت: ئەو تێبینییانەی وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە لیستی موچەخۆرانی هەرێم هەیبوە
کە بریتیبون لە ناوی دوبارە و فەرمانبەرانی بێ بایۆمەتری و ناوچە جێناکۆکەکان، چاک
کراون و لیستەکە بە ڕەچاوکردنی ئەو تێبینیانە ئامادە کراوە..
وتیشی، لەم هەفتەیەدا لیستەکە ڕادەستى
بەغدا دەکرێت و چاوەڕوانیش بەغداد پارەیان بۆ بنێرێت.
بەڵام، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی
هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەفتەی داهاتو لیستی موچەی مانگی
هەشت دەبەن بۆ بەغداد و چاوەڕێ دەکەن دوای دو ڕۆژ لە ڕادەستکردنی لیستەکە، بەغداد
پارەی تەواو بۆ موچەی مانگی هەشت بنێرێت.
وتیشی لە سەردانەکەیاندا داوای موچەی مانگی نۆ دەکەن و ئەگەری
هەیە بەغداد دوای دو هەفتە، بە هەمان لیست موچەی مانگی نۆیش ڕەوانە بکات..
1502 جار خوێندراوەتەوە