بۆمبێکی چێنراو لەکەرکوک تەقیەوە
و دو خۆکوژیش لەکاتی هەوڵدان بۆ خۆ تەقاندنەوە دەستگیرکران.
هەواڵ:KNNC
ئۆژین جۆڵا، پەیامنێری کەی
ئێن ئێن لە کەرکوک رایگەیاند؛ ئێوارەی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو لە شەقامی پشتێنەی کەرکوک
تەقییەوە.
وتیشی: لە روداوەکەدا هێزە ئەمنییەکان توانیان دو خۆکوژ دەستگیرکربکەن کە
پشتوێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبو.
بەوتەی پەیامنێری کەی ئێن
ئێن، دو خۆکوژەکە هەوڵیانداوە لەنێو یادی لەدایکبونی پێغەمبەر (د.خ) لە کەرکوک
خۆیان بتەقێننەوە، بەڵام دەستگیرکراون، ئێستاش هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەی
بۆمبەکانن.
138 جار خوێندراوەتەوە