زیاتر لە سێ هەزار جۆر ماددەی کیمیایی کە لە هەڵگرتن و پێچانەوەی خۆراکدا
بەکاردەهێنرێن، لە جەستەی مرۆڤدا دۆزراونەتەوە و هەندێکیان مەترسی جددی لەسەر
تەندروستی دادەنێن.
تەندروستی:KNNC
ئەنجامی توێژینەوەیەک کە دوێنێ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە دەریخستوە، زیاتر لە
سێ هەزار و 600 ماددەی کیمایی کە لە پێچانەوە(پاکەتکردن) یان ئامادەکردنی خۆراکدا
بەکاردەهێنرێن لە جەستەی مرۆڤدا دۆزراونەتەوە و مەترسی جدی لەسەر تەندروستی
دادەنێن.
بیرگیت جیۆک، نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە لە کۆڕبەندی پاکەتکردنی خۆراک، کە ڕێکخراوێکی
ناحکومییە و بنکەکەی لە زیوریخ، دەڵێت: نزیکەی 100 لەو ماددە کیمیاییانە
مەترسیدارن بۆ تەندروستی مرۆڤ.
پێشتر توێژەران نزیکەی 14 هەزار مادەی کیمیایییان دەستنیشان کردوە کە بەرکەوتنیان لەگەڵ خۆراکدا هەیە، و دەتوانن لە دەفرێکەوە
کە لە پلاستیک، کاغەز، شوشە، کانزا، یان مادەی دیکە دروستکراون "بگوازرێنەوە"
بۆ خۆراک. و لەوێشەوە بۆ جەستەی مرۆڤ.
بیرگیت جیۆک پێشنیار دەکات مرۆڤ بەرکەوتنی لەگەڵ پاکەتەکانی هەگرتنی خۆراک
سنورداربکات و بەپێی توانا لە بەکارهێنانیان بپارێزن.
259 جار خوێندراوەتەوە