بەغداد 412 ملیار دینارى بۆ تەواوکارى موچەى مانگى نۆ رەوانەى هەرێم کرد

KNN : Kurdish News Network
11:29 - 08/10/2024
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ وەزارەتى دارایی عێراق بڕى 412 ملیارى دیکەى بۆ تەواوکارى موچەى مانگى نۆ رەوانەى هەرێم کرد، ئێستا 908 ملیار دینار لە بەغدادەوە نێردراوە و هەرێمیش چاوەڕێی تەواوکارییەکەى دەکات.

 

ئابورى:KNNC

 

پەیامنێرى کەى ئێن ئێن رایگەیاند؛ وەزارەتى دارایی عێراق بڕى 412 ملیار دینارى بۆ تەواوکاری موچەى مانگى نۆ رەوانەى هەرێم کرد، کە پارەى راگیراوى مانگەکانى 2 تا 7 بون و بڕەکەى 630 ملیار دینار بوە.


ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد؛ کە لە ئێستادا حکومەتى فیدراڵ بڕى 908 ملیار دینارى بۆ موچەى مانگى نۆ رەوانەى هەرێم کردوە و خستویەتیە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی هەرێم، بەڵام ئەو بڕە پارەیە 243 ملیارى بەمەبەستى دابەشکردنى موچەى مانگى هەشت خەرجکراوە.

ئەوەشى ئاشکرا کرد ئێستا هەژمارى وەزارەتى دارایی بۆ دابەشکردنى موچەى مانگى نۆ-ى فەرمانبەران و موچەخۆران 665 ملیار دینارى تێدایە و هەرێم چاوەڕێیە 243 ملیارى دیکەى بۆ بنێردرێت تا دابەشکردنى موچەى مانکى نۆ دەستپێبکات.

پەیامنێرى کەى ئێن ئێن وتیشى: وەزارەتى دارایی هەرێم چاوەڕێی پارەى تەواوکارى موچەى مانگى نۆیە و لەگەڵ گەیشتنى لە بەغدادەوە دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت.

 

سلێمانى/ بڕیار نامیق

2232 جار خوێندراوەتەوە