ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە
و دەنگ لەسەر دیارکردنی قائیمقامی قەزاکان و بەڕێوەبەری ناحیەکان دەدات.
هەواڵ:KNNC
بڕیارە کاتژمێر 3:00ـى پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت،
بەپێی کۆپییەکی کارنامەکە کە دەست کەی ئێن ئێن کەوتوە، دانیشتنەکە پێنج تەوەر لە خۆدەگرێت،
کە یەکێکیان تایبەتە بە دەنگدان لەسەر قائیمقامی قەزاکان و بەڕێوەبەری ناحیەکان.
لە تەوەریکی دیکەی کۆبونەوەکەدا دەنگ
دەدرێت لە سەر گۆڕینی ناوی چەند گوندیک و کۆمپانیای جێبەجێکاری
ماستەرپلانی کەرکوکیش بانگهێشتی کۆبونەوەکە دەکرێت.
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبونەوەکەشدا بەڕێوەبەری
کارەبای کەرکوک میوانداری دەکریت و پلانی کارەبا بۆ پارێزگاکە دەخرێتەڕو.
پارێزگاری کەرکوک لە رۆژی 10ـى
ئاب لە شاری بەغداد هەڵبژێردرا و دواتریش کاردانەوەی بەشیک لە لایەنە
سیاسییەکانی شارەکەی لێکەوتەوە و بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکەیان کرد.
کەرکوک/ ئۆژین جۆڵا
231 جار خوێندراوەتەوە