کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى
عێراق ئەنجامى کۆتایی دەنگەکانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانى ئاشکرا کرد و
دەڵێت: تەواوى سکاڵاکان سەیرکراون و بڕیارى پێویستیان لەبارەوە دراوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان راگەیاند، کە تێیدا لە هەر چوار بازنەکە ملیۆنێك و 882 هەزار و 448 کەس بەشداریان
کردوە.
بە گوێرەی ئەنجامەکانی کۆسیۆن: لە هەولێر 669 هەزار
و 273 دەنگی ڕاستەقینە و لە سلێمانیش 626 هەزار و 224 دەنگی راستەقینە، و لە دهۆک 548 هەزار
و 15 دەنگی ڕاستەقینە، لە هەڵەبجە 38 هەزار و 936 دەنگی راستەقینە بوە.
دواى کەمتر لە 24 کاتژمێر لە پرۆسەى دەنگدانى گشتى، کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان ئەنجامى زیاتر لە 99%ـى دەنگەکانى راگەیاند، ئێستاش دواى 10 رۆژ لە بەڕێوەچونى پرۆسەکە، ئەنجامى کۆتایی هیچ جیاوازییەکى لە دەنگەکان دروست نەکردبو.
ژمارەى کورسییەکانى بازنەى سلێمانى 38 کورسى، بەمشێوەیە:
یەکێتى نیشتیمانى کوردستان: 15 کورسى
نەوەى نوێ: 8 کورسى
پارتى دیموکراتى کوردستان: 3 کورسى
یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان: 3 کورسى
کۆمەڵى دادگەرى: 2 کورسى
رەوتى هەڵوێست: 2 کورسى
بەرەى گەل: 1 کورسى
بزوتنەوەى گۆڕان: 1 کورسى
هاوپەیمانى کوردستان: 1 کورسى
بازنەى دهۆک بەمشێوەیەیە:
پارتى دیموکراتى کوردستان: 18 کورسى
نەوەى نوێ: 2 کورسى
یەکێتى نیشتیمانى کوردستان: 1 کورسی
یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان: 2 کورسى
رەوتى هەڵوێست: 1 کورسى
کۆتاکان: 1 کورسى
ژمارەى کورسییەکانى بازنەى هەولێر:
پارتى دیموکراتى کوردستان: 17 کورسى
یەکێتى نیشتیمانى کوردستان: 6 کورسى
نەوەى نوێ: 5 کورسى
یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان: 1 کورسى
کۆمەڵى دادگەرى: 1 کورسى
رەوتى هەڵوێست: 1 کورسى
بەرەى گەل: 1 کورسى
ژمارەى کورسییەکانى بازنەى هەڵەبجە
یەکێتى نیشتیمانى کوردستان: 1 کورسى
یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان: 1 کورسى
پارتى دیموکراتى کوردستان: 1 کورسى
کۆى گشتى 100 کورسى پەرلەمانى کوردستان
بەمشێوەیەیە:
پارتی دیموکراتى کوردستان: 39 کورسی
یەکێتی نیشتیمانى کوردستان: 23 کورسی
نەوەی نوێ: 15 کورسی
یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان: 7 کورسی
کۆمەڵى دادگەرى: 3 کورسی
بەرەی گەل: 2 کورسی
رەوتی هەڵوێست: 4 کورسی
بزوتنەوەى گۆڕان: 1 کورسى
هاوپەیمانى کوردستان: 1 کورسى
کۆتاکان: 5 کورسی
1184 جار خوێندراوەتەوە