ئەمڕۆ ماڵى ئیمامى جومعەى نەجەف بە ئامانجگیرا و راستەوخۆ دواى
روداوەکەش موقتەدا سەدر سەردانى کرد و رایگەیاند؛ هەر عێراقییەک چەک دژى
عێراقییەکان هەڵبگرێت لە ئێمە بێبەرییە و
لە ریزەکانمان دەریدەکەین.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نەجەف ماڵى سەدرەدین قەبانجى، ئیمام جومعەى نەجەف
بە چەکى جۆرى ئاڕ پى جى بەئامانجگیرا و یەکێک لە پاسەوانەکانى کوژران، دواى
هێرشەکە ئەوە بڵاوکرایەوە کە لایەنگرانى سەدر ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە، هەربۆیە
موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر سەردانى ماڵەکەى کرد و دواتریش لەوبارەیەوە
بەیاننامەیەکى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە.
ساڵح محەمەد عێراقى نزیک لە
موقتەدا سەدر لە ئێکس نوسیویەتى:"هەمو ئەو عێراقییانەى چەک دژى عێراقییەکان
بەکاردەهێنن، ئەوا فیشەکەکەى دەنێن بە سنگى منەوە، منیش تا رۆژى قیامەت لێیان
بێبەریم و لە بنەماڵەى سەدر و بزوتنەوەى نەتەوەیی شیعە دەردەکرێت.
هەروەک نوسیویشیەتى:" هەرکەس ئێمە و عێراقى خۆش دەوێت ناسنامەى
ئەو کەسانەمان بداتێ کە چەک بەکاردەهێنن ئەگەر نا بە یەکێک لە هاوکارەکانیان
دادەنرێن و دەبنە دوژمنى ئێمەش و عێراقیش.
491 جار خوێندراوەتەوە