لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ لە ڤالێنسیا
و ناوچەی ئەندەلوسی ئیسپانیا (62) كەس گیانیان لە دەستدا و سەرۆك وەزیرانی ئەو
وڵاتەش دەڵێت: : لە كاتە سەختەكاندا هاوڵاتیانی وڵات بەتەنیا جێناهێڵین.
هەواڵ: (KNNC)
فەرمانگەی فریاگوزاری ئیسپانیا بڵاویكردەوە؛
لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ لە ئێوارەی رۆژی سێشەممەوە لە ڤالێنسیا و ناوچەی ئەندەلوسی
رۆژهەڵاتی ئیسپانیا، تا ئێستا (62) گیان لەدەستدان تۆمار كراوە و نەشیانتوانیوە فریاگوزارییەكان
بە بەشێكی زۆر لە ناوچە كارەساتبارەكان بگەیەنن.
پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا،
لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) نوسیویەتی: بە نیگەرانییەوە بەدوای ئەو زانیاریانەدا
دەگەڕێم كە بەهۆی زریانەكانەوە گیانیان لەدەستداوە و زیانیان بەركەوتوە.
سەرۆك وەزیران داوای لە دانیشتوانی ئەو
ناوچانەی بارانە بەخوڕەكە روی تێكردون كردوە كە، پابەندی ئەو رێنماییانە بن كە
لەلاەین تیمەكانی فریاگوزارییەوە بڵاودەكرێتەوە و بەوریایەکی زۆر لە چونە دەروە و گەشتە
ناپێویستەکان خۆتان بەدور بگرن.
دوای گەڕانەوەشی لە هندستان، لە
دیمانەیەكی كورتی تەلەفزیۆنیدا سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند: لە كاتە سەختەكاندا
هاوڵاتیانی وڵات بەتەنیا جێناهێڵین و ئەم باران بارینە بەهێزە وێرانکەرە بە کۆتایی
ژیانییان نازانین.
لای خۆشیەوە شا فیلیپی شەشەم لە وتارێکی
کورتدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، بەهۆی سەختی بارودۆخەكەوە گەیشتن بە هەندێک شوێن
ئەستەمە و هێشتا داتای تەواومان لەسەر ژمارەی قوربانییەکان و زیانەکانی زریانەکە
نییە.
51 جار خوێندراوەتەوە