باڵیۆزی ئەمەریكا لە ئەوروپاوە بەرەو ئیسرائیل بەرێكەوتوە كە ئەنجانی سەركی
سەردانەكەی داواكردنی ئاگر بەستە لە لوبنان.
هەواڵ: (KNNC)
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نەجیب میقاتی، سەرۆک وەزیرانی لوبنان
رایگەیاند: كەمنێك پێش ئێستا باڵیۆزی ئەمیریکا لە ئەوروپاوە بەرەو ئیسرائیل بەڕێكەوتوە
و بڕیاش وایە داوای راگرتنی جەنگی لوبنان بكات، بۆیە چاوەڕێ دەكەین و هیوادارین لە
كاتژمێرەكانی داهاتودا جەنگەكە بوەستێت.
سەرۆك وەزیرانی لوبنان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تاكە مەرجی لوبنان جێبەجێکردنی
بڕیارنامەی (1701) و جێگیرکردنی سوپایە لە باشور.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی
ئەمەریكا بەڵێنی بە خەڵكی لوبنان دابو، لەكاتی بونەوە بە سەرۆكی ویلایەتە
یەكگرتوەكانی ئەمەریكا جەنگی سەر ئەو وڵاتە رادەگرێت، هەروەها ئەو پشێویانەی
لەلایەن هاریس و بایدنەوە لە جیهاندا دروستكراوە كۆتایی پێدەهێنێت.
310 جار خوێندراوەتەوە