دۆناڵد ترەمپ: وێرانكراییەكانی جەنگی لوبنان كۆتایی پێدەهێنم

KNN : Kurdish News Network
09:29 - 30/10/2024
جیهان
+
-

ترەمپ رایدەگەیەنێت: ئەو کێشانەی کە هاریس و بایدن دروستیان کردوە چارەسەری دەکەم و وێرانکارییەکانی لوبنان دەوەستێنم


هەواڵ: (KNNC)


دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند: ئەو كێشانەی كە لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆكی ئێستای ئەمەریكا و كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراتەكان بۆ جیهان دروستكراوە كۆتایی پێدەهێنم.

 

 

سەرۆكی پێشوی ئەمەریكا وتیشی: لەسەر دەستی هاریس و بایدن، لوبنانییەكان روبەڕوی ئازاری زۆر و وڵاتەكەشیان وێرانكراوە، بۆیە ئازار و وێرانكارییەكان دەوەستێنم.

 

دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە خولی پێشودا و ئەو كاتەی سەرۆكی ئەمەریكا بوە، ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبو، بەدڵنیاییەوە دوای ئەوەی كە دەبێتەوە بە سەرۆك بارودۆخی ئەو ناچە ئاسایی دەكاتەوە.

154 جار خوێندراوەتەوە