بەرگری شارستانی هەرێم
دەڵێت: بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلێکی باران بارین سنوری
پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە و (40)ملیمەتر باران ببارێت، خۆپاراستن لەهەر روداوێکی
نەخوازراو ئەم رێنماییانەی خوارەوە جێبەجێبکە.
1- لە سەنتەری شارەکان
ئامادەباشی تەواو کراوە لە پاککردنەوەی مەنهۆلەکان و کردنەوەی ڕێڕەوی ئاوی قورس و
ئاوی باران لەلایەن تیمەکانی شارەوانی بۆیە، گرینگە هاولاتیان بەپێی ڕێنماییەکان هەلسوکەوت
بکەن.
2-دوربکەونەوە لەو شوێنانەی، کە لە ساڵانی ڕابردو ئاوی لێ
کۆدەبۆوە بەتایبەتی ژێر پردەکان ئەو ناوچانەی رێڕەوی ئاون.
3- هەموو تیمەکان و بنکەکانی
ناو شار لە حالەتی ئامادەباشی تەواو دان بۆ هەر ئەگەرێک.
رێنماییەکان بۆ دەرەوەی شارەکان:
1- ناوچە نزمەکان بەتایبەتی
کەند و چەمەکان مەترسیدارن بەهۆی هاتنی ئاوی باراناو بۆیە دوربکەونەوە لەو ناوچانە.
2-شوانکار و مەڕداران دەبێت لەو ناوچانەی رێرەوی ئاوی
بارانن دوربکەونەوە بۆ سەلامەتی خۆیان.
3- لە دەشت و ناوچە شاخاویەکان
بروسک و هەورە تریشقە مەترسیدارن شوانکار و مەرداران و گوندنشینان وریابن.
4- هەولبدەن گەشت نەکەن
باشترە بۆ سەلامەتی خۆتان.
بەرگری شارستانی هەرێم، داواش لە هاوڵاتییان دەکات لە کاتی بونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بەزووترین کات پەیوەندی بە هێلی گەرمی بەرگری
شارستانی بکەن ژمارە ( 115 ).
493 جار خوێندراوەتەوە