بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپە چەکدارەکانی عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چوار
ئامانجیان لە ئیسرائیل پێکا.
هەواڵ:KNNC
گروپە چەکدارەکانی
عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویان کردوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، چوار
هێرشییان کردوەتەسەر ناوچەکانی باشور و باکوری ئیسرائیل.
ئاماژەیان
بەوەشکردوە، سەرجەم ئەو هێرشانەیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامداوە و بەردەوامیش دەبن
لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ وەڵامدانەوەی ئە هێرشانەی ئیسرائیل دەیکاتەسەر گەلی
لوبنان و فەڵەستین.
بە گوێرەی
بەدواداچونەکانی کە ئێن ئین بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق، لە 200 رۆژدا
243 هێرشیان کردوەتەسەر ئیسرائیل و پێگەکانی.
108 جار خوێندراوەتەوە