ژمارەى ئاوارەکانى لوبنان لە عێراق 18 هەزار کەسى تێپەڕاند

KNN : Kurdish News Network
12:13 - 10/11/2024
عێراق
+
-

دەستەى دەروازە سنورییەکان ئاشکرایدەکات ژمارەى ئەو ئاوارانەى لە لوبنانەوە هاتونەتە عێراق 18 هەزار کەسى تێپەڕاند و ئەو ئاوارانەش تەواوى خزمەتگوزارییە تەندروستی و مرۆییەکانیان لە وڵاتەکە بێبەرامبەر دەبێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

عەلادین قەیسى، وتەبێژى فەرمیی دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق رایگەیاندوە؛ بە هەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانى پێشوازى لە میوانان، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ پێشوازیکردن لە هاوڵاتییانى لوبنان.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە پێشوازى لە ئاوارەکانى لوبنان بەشێوەى بەش بەش دەبێت لەسەر راسپاردەى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق  و هەر لوبنانییەکیش بەرەو عێراق بێت بۆ پاراستنى ژیانى مافى هاتنەناوەوە (ڤیزا) بەشێوەیەکى بێبەرامبەر وەردەگرێت.

 

ئەوەش خراوەتەڕو کە ئەو ئاوارانەى دێنە عێراق تەواوى خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیان و هاوکارییە مرۆییەکانیان بێبەرامبەر دەبێت.

 

وتیشى: ژمارەى ئەو کەسانەى لە 27ـى ئەیلولەوە لە لوبنانەوە هاتونەتە ناو خاکى عێراقەوە 18 هەزار کەسی تێپەڕاندوە.


79 جار خوێندراوەتەوە