راوێژکارێکى حکومەتى
عێراق ئێران وەک خێوەتى بەرخۆدان ناودەبات و هێرشەکانى مقاوەمەى ئیسلامیش وەک شانازیی
بۆسەر ئیسرائیل باس دەکات.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسى (سەدا وەسیما)ـى
ئێران لە زارى شێخ محەمەد سەعید نوعمانى، راوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ
کاروبارى فەرهەنگى بڵاویکردوەتەوە کە؛ کۆمارى ئیسلامى ئێرا خێوەتى بەرخۆدان و
بەرگرییە و بنەماکانى لە هەمو سەنگەرەکانى بەرگرى لە لوبنان و سوریا و عێراق و یەمەن
و فەلەستین دەچێنێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە
کە شانازییەکى زۆر بە هێرشەکانى بەرەى مقاوەمە دەکەن و وتویەتى:" پێشتر
فەڵەستینییەکان دژى ئیسرائیل بەرخۆدانیان دەکرد، بەڵام بەتەنها بون و پشت و
پەنایان نەبو.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا
راوێژکارەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەڵێت: ئەمە یەکەمجارە بەرەى بەرگرى بەهێز
بەناوى مقاوەمە بەرگرى لە فەلەستین و غەززە و لوبنان بکات و دەتوانن بنکەکانیان لە
فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان و موشەکى دورمەودا بپێکن.
جەختیشیکردوەتەوە کە
مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق ئێستا توانیویەتى هاوکێشەى نوێ و بەهێز دورست بکات لە
ناوچەکە و جیهاندا و وتى: ئێستا دەتوانین هیواى زیاترمان هەبێت بۆ بەدەستهێنانى
سەرکەوتن.
148 جار خوێندراوەتەوە