شەرقلئەوسەت: ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا کاریگەری لەسەر رۆژئاوای کوردستان دەبێت

KNN : Kurdish News Network
03:05 - 17/11/2024
کوردستان
+
-

رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی لەندەنی لەراپۆرتێکیدا ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و دۆخی رۆژئاوای کوردستان پێکەوە گرێدەکات لە زاری توێژەرانەوە دەڵێت، وڵاتانی زلهێز رێگە نادەن دۆخی ناوچەکە هێندەی تر ئاڵۆز ببێت.

هەواڵ:KNNC

لەراپۆرتەکەدا باس لەهەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا کراوە.

 شیروان یوسف رۆژنامەنوس و بەڕێوەبەری پلاتفۆرمی دیفاکتۆ کە گۆڤارێکی ئەلیکترۆنییە بەرۆژنامەی شەرقلئەوسەتی راگەیاندوە، وڵاتانی زلهێز رێگە نادەن تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی رۆژئاوای کوردستان ئەنجام بدات و دۆخی ناوچەکە هێندەی تر ئاڵۆز بکات.

لایخۆشیەوە  ( بەرائــــ  سەبری) توێژەری کورد لەپەیمانگەی واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیک بە رۆژنامەکەی راگەیاندوە، پێویستە کورد و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هەسەدە چاو بەپەیوەندیەکانیان لەگەڵ واشنتۆن بخشێننەوە و سروشتیی پەیوەندییەکانیشیان لەگەڵ دیمەشق و مۆسکۆ دیاری بکەن.

بەوتەی ئەو تویژە، ئەنقەرە ناوچەکانی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا وەک دەرچەیەک بۆ هێورکردنەوەی توڕەبونی شەقامی تورکی و ناکۆکیە ناوخۆییەکانی بەکار دەهێنێت و خودی ناوچەی رۆژئاوای کوردستانیش ناوچەیەکی فشۆڵەو جەنگ ماندوی کردوەو دانیشتوانەکەشی ناتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر لەو دۆخەدا بمێننەوە.

216 جار خوێندراوەتەوە