بە سەرپەرشتیی فەرماندەی
گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی
بەڕێوەچو، محەمەد شیاع سودانیش ڕایگەیاند: ڕوبەڕوی هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر عێراق دەبنەوە.
هەواڵ:KNNC
نوسینگەی راگەیاندنی، محەمەد شیاع
سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکى بەپەلەی ئەنجومەنی
وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بەڕێوەچوە.
لە کۆبونەوەکەدا محەمەد
شیاع سودانی ڕایگەیاند: ئاسایشی عێراق، یەکێکە لە گرنگترین کارەکانی حکومەت، هەربۆیە
هەر هەڕەشەیەك کاریگەری لەسەر سەروەری عێراق هەبێت، بە توندی ڕوبەڕوی دەبنەوە و هەوڵەکانیش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی
ئاستەنگە ئەمنییەکان زیاتر و فراوانتر دەکەن.
سودانی جەختیشی کردوەتەوە،
لە بەردەوامیی و چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی پاشماوەکانی داعش و چڕترکردنەوەی
هەوڵە هەواڵگرییەکان و چاودێریکردنی جوڵەی گروپە تیرۆرستییەکان لە سوریا.
61 جار خوێندراوەتەوە