سودانى بانگهێشتى کۆبونەوەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کرا

KNN : Kurdish News Network
09:22 - 04/12/2024
عێراق
+
-

ئەمڕۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە و لە یەکێک لە تەوەرەکانى کۆبونەوەکەیشدا محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیران باگهێشت کراوە.


هەواڵ:KNNC


بەپێی کارنامەى کۆبونەوەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کە ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00 بەڕێوەدەچێت؛ لە تەوەرى یەکەمدا محەمەد شیاع سودانى بانگهێشتى کۆبونەوەکە کراوە و بەپێی بەیاننامەى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراقیش کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی سیاسەتەکانی حکومەت و ئەو ڕێوشوێنانەی کە دەیگرێتەبەر بۆ روبەڕوبونەوەی ئاستەنگ و پێشهاتە بەردەوامەکانی ناوچەکە، لە دوای روداوەکانی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023"ـەوە.

 

نوسینگەکەى سودانى ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە لە کۆبونەوەکەدا باس له ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەت و ئەولەویەتەکانی و ئەوەی بەدەست هاتوە دەکرێت، لەگەڵ پڕۆژە یاسا گرنگ و پێویستەکان بۆ تەواوکردنی ئامانجەکانی پلانەکانی گەشەپێدان.

 

بەپێی کارنامەى کۆبونەوەکەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، چەند تەوەرێکى دیکەش گفتوگۆیان دەکرێت، گرنگترینیان گفتوگۆکردنە لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 ژمارەی 13ـی ساڵی 2023.


179 جار خوێندراوەتەوە