نیوكاتژمێر دواخرا... پەرلەمان دەنگ بە گەڕاندنەوەی موڵكی كەركوكییەكان دەدات

KNN : Kurdish News Network
05:53 - 02/12/2024
عێراق
+
-

بڕیار وایە بۆ پەسەند كردنی سێ پڕۆژە یاسا ئەمڕۆ دوشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە كە یەكێك بە پڕۆژە یاساكان پەیوەندی بە كوردستان و كەركوكەوە هەیە.

 

هەواڵ: (KNNC)


بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە: بەئامادەبونی (193) ئەندام و سەرۆكایەتی مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی ئەنجومەن دانیشتنی ژمارە (18)ـی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكرد.


بەپێی خشتە راگەیەنەندراوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیار وایە سێ پڕۆژە یاسا پەسەند بكرن كەیەكێكیان پەیوەندی بە گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵی هاوڵاتیانەوە هەیە کە بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە داگیرکراون.


هەروەها هەردو پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسێتی لەچوارچێوەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێتە دەنگدانەوە، كە بەپێی زاینارییەكان رێكەوتن كراوە كە هەرسێ پڕۆژە یاساكە بەیەكەوە پەسەند بكرێن.


بەهۆی دروستبونی پێشوی لە دانیشتنەكەدا، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنەكەی بۆ نیو كاتژمێر دواخست و بۆ پەسەند كردنی هەرسێ پڕۆژە یاساكەش، سەرۆكی لیست و قەوارە جیاوازەكانی لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆبونەوەدان.

248 جار خوێندراوەتەوە