ئەمرۆ كۆبونەوەی ئاسایی
پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر سێ پرۆژەیاسای جێی مشتومڕ و ناكۆكی بەڕێوەدەچێت،
پێدەچێت بەیەك پاكێج هەر سێ پرۆژەیاساكە بخرێنە دەنگدانەوە.
هەواڵ:KNNC
بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی
تر پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و كارنامەی كۆبونەوەكەش بریتیە لە دەنگدان لەسەر پرۆژە
یاساكانی هەمواری باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی و گێڕانەوەی موڵكە داگیركراوەكانی سەردەمی
بەعس.
لەكۆبونەوەی دوێنێی پەرلەمانی
عێراق كۆی مادەكانی هەر سێ پڕۆژەیاساكە دەنگیان لەسەر دراوە و تەنیا پڕۆژەیاساكان
بەگشتی ماون دەنگیان لەسەر بدرێت، بەهۆی تێكچونی ڕێژەی یاسایی، كۆبونەوەكەی پەرلەمان
دواخرا بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو
سێ پرۆژەیاسا جێ ناكۆكە پەیوەندیدارە بەهەر سێ پێكهاتەی شیعە و سوننە و كورد، هەربۆیە
پێدەچێت هەر سێ پڕۆژەیاساكە پێكەوە بخرێنە دەنگدانەوە، بۆ ئەوەی هیچ پێكهاتەیەك بەتەنیا
و بەبێ ئەوانی دیكە پڕۆژەیاساكەی تێنەپەڕێنێت.
46 جار خوێندراوەتەوە