راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران خشتەی دانیشتنی سبەینێی
ئەنجومەنەكەی بڵاو كردوەتەوە كە خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی هەرسێ ساڵی
(2023، 2024 و 2025) دەكرێت.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی
دانیشتنی سبەینێ پێنجشەممەی ئەنجومەكەی بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە،
لە بڕگەی یەكەم و دوەم تایبەت كراوە بە دەنگدان لەسەر ماددەی (36) كە تایبەتە بە پڕۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری و هەمواركردنەوەی یاسای
(32)ـی تایبەت بە پاسپۆرت.
ئەوەشیخستوەتەڕو، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دوەم بۆ
پڕۆژە یاسای بودجەی هەرسێ ساڵی (2023، 2024 و 2025) دەكات.
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاندوە: بڕگەی
چوارەمی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت كراوە بە خوێندنەوەی دوەم
بۆ پڕۆژە یاسایی فڕۆكەوانی مەدەنی كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندی و گواستنەوەوە
ئامادەكراوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە دانیشتنەكە لە كاتژمێر (01:00)ـی
دوانیوەڕۆوە دەستپێدەكات.
123 جار خوێندراوەتەوە