یەکێتیی نوسەرانی کورد ھەواڵی کۆچی دوایی نوسەری گەورەی کورد، مامۆستا
کەمال غەمبار رادەگەیەنێت.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ دوشەممە (30ـی 12ـی 2024) لقی
هەولێری یەکێتیی نوسەرانی کورد بڵاویكردەوە: ھەواڵی کۆچی دوایی نوسەری گەورەی
کورد، مامۆستا کەمال غەمبار رادەگەیەنین و پرسە و
سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵە و نوسەران و دۆست و خزمانی دەکەن.
کەمال حسێن ئەحمەد، ناسراو بە کەمال غەمبار لەساڵی (1937) لە شاری کۆیە
لەدایکبوە، ساڵی (1945) لە قوتابخانەی کۆیسنجەقی دوەم لە شاری کۆیە چوەتە
بەرخوێندن و لە ساڵی (1951) تەواوی کردوە، ساڵی (1957) خوێندنی دواناوەندی لە هەولێر تەواوکردوە.
لەبەشی زمانی عەرەبی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە و ساڵی (1964)
تەواوی کردوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی عەرەبی بەدەستهێناوە و لە
باشوری عێراق چەند ساڵێك مامۆستا بوە، لە ساڵی (2006) بە راوێژکاری پەروەردەیی لە
ئەنجومەنی وەزیران خانەنشینکراوە.
کەمال غەمبار خاوەنی دەیان نوسین و کتێبی چاپکراو بوە و ئەندامی دەستەی
بەڕێوەبردنی لقی هەولێری یەکێتیی نوسەرانی کورد بو، یهكێكه له رهخنهگره
ناسراوهكانی کورد، لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی رابردوەوە به زمانەکانی عهرهبی و
كوردی دەستی بە نوسین و رەخنەی ئەدەبی کردوە، یهكهم نوسینی رهخنهیی ئهدهبی
به زمانی عهرهبی له گۆڤاری (الثقافە) لە ساڵی (1973) بڵاوکردوەتەوە.
198 جار خوێندراوەتەوە