کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور
دەبێت، سبەینێ پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و بەفر و باران دەبارێت.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بومەلەرەزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت
و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت.
سەبارەت بە کەشی
سبەینێ شەممە رایگەیاند، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت،
لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ نمەباران لە هەندێک ناوچە دەبارێت پاشان لە شەودا کاریگەریی
دابارین زیاد دەکات و نمە بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، بەتایبەت
لە سنوری پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین.
پێشبینیشیکردوە،
بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ببارێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە
نزیکەی دوو تـــا چــــوار پلە نزمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى
294 جار خوێندراوەتەوە