پۆلیسی تورکیا دو هاوسەرۆک و چوار ئەندامی شارەوانی
سەر بە دەمپارتی لە ئاکدەنیز دەستگیرکرد و بینای شارەوانییەکەشی گەمارۆدا.
هەواڵ:KNNC
پۆلیسی تورکیا بینای شارەوانیی ناحیەی
ئاکدەنیز-ی سەر بە پارێزگای مێرسینی گەمارۆدا و هۆشیار ساری یڵدز و
نوریەت ئەسلان هاوسەرۆکانی شارەوانی و چوار ئەندامی دیکەی شارەوانییەکەی
دەستگیرکرد.
عەلی بۆزان، پەرلەمانتاری مێرسینی دەمپارتی بە کەی
ئێن ئێنی ڕاگەیاند، پۆلیس ڕێگەی پێنەداوە بچێتە ناو شارەوانی و پێیان ڕاگەیاندوە،
قەیوم بەسەر شارەوانیدا سەپێنراوە.
عەلی بۆزان ڕایگەیاند، شارەوانی تا ئێستاش
لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدراوە و لە کاتژمێرەکانی داهاتو خۆپیشاندان بەرامبەر
بەو بڕیارە ئەنجام دەدەن.
هاوکات، دەم پارتی گەمارۆی سەر
شارەوانییەکەی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی شارەوانی ئاکدەنیز، داگیرکاری ئاکەپە-مەهەپە
نیشان دەدات و ئەم داگیرکارییە زیان بە هەمو تورکیا دەگەیەنێت.
103 جار خوێندراوەتەوە