بهرهبهیانی
ئهمڕۆ یهكشهممه كاتژمێر 1:15 خولهك، بومەلەرزەیەکی بەھێز، بە گوڕی 5.9 له ھەرێمی کوردستان و عێراق و پارێزگای کرماشانی روویداو
بووە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە شار و شارۆچکەکان بهەژێنێت.
بەپێی ئاژانسهكانی
ههواڵی ئێران، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە 2 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر له 240 کەسی تریش برینداربوون و ژمارەیەکی زۆریش بیناو خانوو
ڕوخاون.
بوومەلەرزەكە لە پارێزگای كرماشان رویداو دواتریش لە كاتژمێر 1:13 خولەك پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو كەركوك و دیالەو سەلاحەدین و بەغداشی گرتەوەو هەستی پێكرا.
ناوەندی تۆماركردنی بومەلەرزەی ئێران بڵاویكردوەتەوە، بومەلەرزەكە بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر پارێزگای كرماشانی گرتەوەو چەقی بومەلەرزەكە ناوچەی تازاوا بوە.
5853 جار خوێندراوەتەوە