فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا و چەكدارە نزیكەكانی ئەو وڵاتە بەچڕی
بۆردومانی گوند و ناوچە نزیكەكانی بەنداوی تشرین دەكەن.
هەواڵ: (KNNC)
میدیاكانی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەسەدە) بڵاویانكردەوە؛ بەرەبەیانی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا و چەكدارە نزیكەكانی ئەو وڵاتە بەچڕی
بۆردومانی گوند و ناوچە نزیكەكانی بەنداوی تشرین لە رۆژئاوای كوردستان دەكەن.
دوێنێ چوارشەممە، لە دو هێرشی جیادا، فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا و
چەكدارە نزیكەكانی هێرشێكیان كردە سەر كاروانێكی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنی كە
ژمارەیەكە شەهید و برینداری لێكەوتەوە، هەروەها هێرشی دوەمیان بۆسەر بەنداوی تشرین
بو كەبەهۆیەوە ژمارەیەك شەهید و برینداربونی سەدان كەسی دیكەی لێكەوتەوە.
130 جار خوێندراوەتەوە