ئاگرێکى نوێ لە دارستانەکانى لۆس ئەنجلۆس
کەوتوەتەوە و ئەمەش دەسەڵاتدارانى ناوچەکەى ناچار کردوە فەرمانى چۆڵکردن بە 50
هەزار کەس بدەن.
هەواڵ:KNNC
لە باکورى دارستانەکانى لۆس ئەنجلۆس ئاگرى نوێ کەوتوەتەوە، زۆر بەخێرایی
تەشەنە دەکات و لەماوەى تەنها دوو کاتژمێردا سەدان دۆنم زەوى گرتوەتەوە.
لەوبارەیەوە میدیاکانى
ئەمەریکا ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە بەهۆى بونى با-ى سانتا ئانا،وە هەم ئاگرەکە بە
خێرایی تەشەنە دەسەنێت و هەم دوکەڵ و هەورێکى چڕیش ئاسمانى ناوچەکەى گرتوەتەوە.
لە ئێستادا بۆ کۆنتڕۆڵکردنى دۆخەکە،
دەسەڵاتدارانى ناوچەکە فەرمانیانداوە بە چۆڵکردنى ناوچەکە کە دەکەوێتە 50 کیلۆمەتر
لە باکورى لۆس ئەنجلۆس و نزیک لە شارى سانتا کلاریتا.
16
رۆژ پێش ئێستا، لە لرس ئەنجلۆسى ئەمەریکا ئاگرکەوتنەوەیەکى گەورە و کۆنتڕۆڵنەکراو
دەستپێکرد، لەوکاتەوە تا ئێستا زیانەکانى ئاگرەکە لەنێوان 250 بۆ 275 ملیار دۆلار
دەخەمڵێنرێت و بەهۆیەوە 27 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 15 هەزار بینا و باڵەخانەش
سوتان.
189 جار خوێندراوەتەوە