نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە
و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان
دابەزینیان تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە (74) دۆلار و (68) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی
رابردو نرخەکەى دۆلارێک و 11 سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (71) دۆلار و (17) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە رۆژی رابردو
نرخەکەی دۆلارێک و 23 سەنت دابەزیوە.
79 جار خوێندراوەتەوە