رۆژنامەنوس، وریا حەمەکەریم لە روداوێکى هاتوچۆدا گیانى لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
08:32 - 06/02/2025
کوردستان
+
-

بەرەبەیانى ئەمڕۆ، لە روداوێکى هاتوچۆدا، رۆژنامەنوس وریا حەمەکەریم لە روداوێکى هاتوچۆدا گیانى لەدەستدا.

 

هەواڵ:KNNC

 

روداوەکە کاتژمێر 5:30 خولەکى بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەسەر رێگاى عەربەت-سلێمانى لەنێوان ئۆتۆمبێلەکەى وریا حەمە کەریم و بارهەڵگرێکدا رویداوە، بەهۆى سەختى روداوەکەوە بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلەکەش گڕیان گرتوە.

 

دواى روداوەکە، تەرمى وریا حەمەکەریم بەرەو پزیشکى دادى سلێمانى رەوانە کراوە و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ لە شارى هەڵەبجە بەخاکبسپێردرێت.

 

وریا حەمەکەریم، رۆژنامەنوس و پێشکەشکاریی سنورى پارێزگاى هەڵەبجە بو، ژیانى هاوسەرگیریی پێکهێناوە و دواى خۆى دوو منداڵى جێهێشتوە.

402 جار خوێندراوەتەوە